كاردانەوەی زیدان لەسەر یارییەكە و پێكانەكەی گاریس بێڵ و گواستنەوەكانی زستانە
وێستگە سپۆرت-
زەینەین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی یانەكەی بەرامبەر یانەی سالامانكا نیشان دەدات و باسی پێكانەكەی گاریس بێڵیش دەكات .
لە پاش بردنەوەی یانەكە لە سالامانكا و گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا زیدان وتی : یاریگاكە یارمەتیدەرمان نەبوو بۆ ئەوەی چی لە تواناماندایە پێشكەشی بكەین . بەڵام توانیمان ئەو ئامانجە بپێكین كە بمانگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو .
زیدان وتیشی هەموان دەزانن كە ئەم جۆرە یاریانە زۆر قور وئاڵۆزە وتیمی بەرامبەر هەموو هەولێكی خۆی دەدات بۆ بردنەوە .
لەسەر پێكانەكەی گاریس بێڵیش زیدان وتی: پێكانەكەی بێڵ مەترسیدار نییە و جێگەی نیگەرانی نییە .
لە كۆتایشدا لەسەر گواستنەوەكانی زستانە زیدان وتی: هەتا 31ی مانگ ئەگەری رودانی هەموو شتێك هەیەو بەڵام بە تیپەكەشم زۆر خۆشحاڵم .
AM:08:24:23/01/2020
ئهم بابهته 9584
جار خوێنراوهتهوه