‌فەرمی.. بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێك واژووكرد

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ رای ماناجی ئەلبانی وهێرشبەری یانەی ئەلباسیتی ئەو وڵاتە واژووكرد .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە كە گرێبەستیان لەگەڵ ماناج واژووكردووە وبۆ تیپی بەرشەلۆنەی بی یاری دەكات .

لە بەیاننامەكەدا یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكرای كردووە بەرامبەر 700 هەزار یۆرۆ ئەو هێرشبەرە 22 ساڵەیان گواستۆتەوەو تا 2023 ومەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

جێگەی ئاماژەیە ماناج درێسی ژمارە 22 لە بەرشەلۆنەی بی دەپۆشێت، چاوەرێش دەكرێت لە ئەگەری پێشكەشكردنی ئاستی بەرزدا یانەكە لە تیمی یەكەم پشتی پێببەستێت 


PM:10:49:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 40496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌