‌چاوەڕواننەكراو.. مۆرینهۆ لە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریددایە

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی وراهێنەری یانەی تۆتنها ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكان لوكا یۆڤیجی سڕبی وهێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەكات لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا .

لەو بارەیەوە پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە جۆزێ مۆرینهۆ ئامانجی بە دەستهێنانی تواناكانی یۆڤیجی سڕبیە لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كە وەكو پێویست لە لایەن زیدانەوە پشت بە تواناكانی نابەسترێت .

ئەو پێگە باس لەوەش دەكات كە مۆرینهۆ دەیەوێت یۆڤیج بكاتە جێگەرەوەی هاری كین لە هێڵی پێشەوەی یانەكە كە تا مانگی چوار بە هۆی پێكانەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان .


PM:04:03:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 15408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌