‌وێنە.. ڤالڤێردی لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئینتەر ئاشكرا كرد و كارێكی ئێجگار چاوەڕواننەكراوی كرد

وێستگە سپۆرت-

ئەرنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەربوونەوەی یانەی ئینتەرمیلان لە جەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راگەیاند و بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو مێسی لە لیستەكە دوورخستەوە .

بڕیارە سبەی شەو كاتژمێر 11 بە كاتی هەرێمی كوردستان لە جەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە ببێتە میوانی یانەی ئینتەرمیلان .

ڤالڤێردی لیستی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد و بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو پشووی بە مێسی ئەستێرەی یەكەمی تیپەكەی داوە چونكە ئەنجامی یارییەكە هیچ گرنگییەكی لەسەر دۆخی بەرشەلۆنە نابێت ، چونكە وەكو یەكەمی گرووپەكەی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێناوە .

نەبونی مێسی لە یارییەكەدا دەرفەتێكی باشە بۆ ئینتەرمیلان تا ئەوەی ئەنجامێكی باش تۆماربكات و بگاتە قۆناغی داهاتوو، چونكە لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند یەكی حەوت خاڵیان هەیە  وئەگەر دۆرتمۆند لە سلاڤیا براگ بباتەوە دەبێت ئینتەرمیلانیش بردنەوە بەسەر بەرشەلۆنە تۆماربكات تا ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو .

لیستی یاریزانەكانی بەرشەلۆنە بەمشێوەیەیە


PM:07:10:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌