‌پێش كلاسیكۆ هەواڵێكی خۆش گەیشتە هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێش یاری كلاسیكۆ هەواڵێكی خۆشی پێدەگات بە چاكبونەوەی هەریەكە لە ئەلبا وسیمدۆ لە پێكانەكانیان .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمڕۆ هەریەكە لە ئەلبا وسمیدۆ بەشداری راهێنانەكانی یانەكەیان كردۆتەوەو بۆ یاری كلاسیكۆ بە تەواوی ئامادە دەبن .

جێگەی ئاماژەیە ئەلبا لە ماسولەكەكانی قاچی چەپیدا دووچاری پێكان هات  بەرامبەر یانەی سلاڤیا براگ و سمیدۆش بەرامبەر سێلتافیگۆ توشی پێكان هات 

لە ماوەی رابردوودا ڤالڤێردی داوای لە پزیشكانی یانەكە كردبوو ئەلبا ئامادە بكەن بۆ كلاسیكۆ


PM:03:37:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 13936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌