‌ڤیدیۆ.. چێڵسی بەرامبەر ئیڤەرتۆن شكستی هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی دووچاری شكست هات ولەدەرەوەی خاكی خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر تاكە گۆڵێك بە یانەی ئیڤەرتۆن دۆڕا .

لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا چێڵسی بووە میوانی یانەی ئیڤەرتۆن. لەخولەكی پێنجی سەرەتای یارییەكە ریچاڵدسۆن گۆڵی یەكەمی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات .

لەتایمی دووەمدا و لەخولەكی 49 كالڤێرت لیوین گۆڵی دووەمی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد، لە خولەكی 52 كۆڤاسیج تاكە گۆڵی چێڵسی تۆماركرد، دواتر ولەخولەكی 84 كالڤێرت لیوین گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد  ویارییەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی ئیڤەرتۆن كۆتاییهات .

بەو شكستە خاڵەكانی چێڵسی لە 29 خاڵدا وەستاو لە پلەی چوارەمدایە وهەرچی ئیڤەرتۆنە خاڵەكانی گەیاندە 17 خاڵ و و بەكاتی لە پلەی چواردەیەمدایە .


PM:05:45:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌