فەرمی.. لیستەرسیتی گرێبەستی براندان رۆجەرزی نوێكردەوە
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی لیستەرسیتی گرێبەستی براندان رۆجەرزی ئیرلەندی وراهێنەری یانەكەی نوێكردەوە .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی لیستەر سیتی ئاماژەی بەوە كردووە كە گرێبەستی براندان رۆجەرزی ئیرلەندی وراهێنەری یانەكەیان تا مانگی شەشی ساڵی 2025 نوێكردۆتەوە .
لە وەرزی ئەمساڵدا یانەی لیستەرسیتی لە ژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئیرلەندیە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە ئێستادا بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دایە بە هەشت خاڵ لە دوای لیڤەرپوڵی یەكەمەوە .
نوێكردنەوەی گرێبەستی رۆجەرز لە لایەن بەرپرسانی لیستەرستییەوە لە تری هەوڵەكانی بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ بوو كە پاش دوورخستنەوەی ئۆنای ئیمری چاویان لە تواناكانی رۆجەرز بوو .
PM:07:24:06/12/2019
ئهم بابهته 2020
جار خوێنراوهتهوه