پێش یاری كلاسیكۆ هەواڵێكی خۆش دەگاتە هاندەران و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە چاكبونەوەی جۆردی ئەلبای ئیسپانی وبەرگریكاری ئەو یانە كەتەلۆنییە لە پێكانەكەی.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی و نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەلبا بە تەواوی لە پێكانەكەی چاكبۆتەوەو ئامادەیە بۆ یاریی كلاسیكۆی یانەكەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگ .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات پێشبینی دەكرێت ئەلبا بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد چەند خولەكێك یاری بكات تا ئەوەی بۆ رووبەربوونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید و لە یاری كلاسیكۆدا بە تەواوی ئامادە بێت .
لە كۆتایشدا ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەكات كە جۆنیۆر فریپۆ لە جێگەی متمانەی گەورەی ڤالڤێردی نییە ودەیەوێت ئەلبا بە خێرای بگەڕێتەوەو ئامادەی یاری كلاسیكۆ بێت.
PM:03:59:06/12/2019