ئێزگەیەكی ئیسپانی لەسەر پێكانەكەی هازارد هەواڵێكی ناخۆش بڵاو دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید تاكو ئێستا لە پێكانەكەی چاكنەبۆتەوەو ئەمەش ترسی لە دڵی بەرپرسانی یانەكە دروست كردووە .
ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی كۆتا زانیاری لەسەر دۆخی پێكانەكەی ئیدین هازاردی بەلجیكی ئاشكرا كردووە و هەواڵی ناخۆشی بڵاوكردۆتەوە .
ئەو ئێزگەیە باس لەوە دەكات كە تا ئێستا هازارد ئازارێكی زۆری هەیە و بە دارشەق دەڕوات .
ئەم هەواڵەی ئێزگەی كادینا سێر لە كاتێكدایە كە لە شكنینی یەكەم دەركەوت كە ئەو یاریزانە 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە ، بەڵام بەم پێیە بێت بەشداریكردنی لە كلاسیكۆش دەكەوێتە مەترسییەوە .
AM:11:30:05/12/2019
ئهم بابهته 4188
جار خوێنراوهتهوه