بەرنامەی چرینیگیتۆ بابەتی چوونی گاریس بێڵی بۆ تۆتنهام یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی لە راپۆرتێكیدا هەڵوێستی گاریس بێڵ بە گەڕانەوەی بۆ یانەی تۆتنهام ئاشكرا دەكات .
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووبوو كە مۆرینهۆی راهێنەری نوێ ی یانەی تۆتنهام ئارەزوو دەكات گاریس بێڵ بگەڕێنێتەوە یانەكە.
بەرنامەی بەناوبانگی چرینگیتۆی ئیسپانی لە راپۆرتیكیدا باسی لەوەكردووە كە گاریس بێڵ رەتیكردۆتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا بگەڕێتەوە تۆتنهام و یانەكەشی ئارەزوو دەكات كە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بێت نەك لە گواستنەوەكانی زستانەدا.
PM:06:50:21/11/2019
ئهم بابهته 4448
جار خوێنراوهتهوه