لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەرشەلۆنە هەوڵی بەدەستهێنانی بەرگریكارێكی چاوەڕواننەكراو دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی نیكۆلا میلینیكۆڤیجی بەرگریكاری یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی دەدات .
رۆژنامەی لاناسیۆنی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی بەرشەلۆنە گرنگییەكی زۆر دەدات بە تواناكانی میلینیكۆڤیجی 22 ساڵ كە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی فیۆرنتینا پێشكەش دەكات .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە بكاتە جێگرەوەی ئۆمتیتی كە بەهۆی زۆری پێكانەكانییەوە یانە كەتەلۆنیەكە دەستبەرداری تواناكانی دەبێت .
میلینیكۆڤیجی 22 ساڵ هاوینی 2017 لە یانەی پارتیزان بلگرادی سڕبییەوە بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ ڕویكردە یانەی فیۆرنتینا .
PM:06:55:18/11/2019
ئهم بابهته 9864
جار خوێنراوهتهوه