ڤیدیۆ.. ئیتاڵیا دەیەم سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەیەم سەركەوتنی لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆ بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بۆسنەی بردەوە .
لە یارییەكانی گروپی دەیەمی پاڵاوتنی یارییەكانی یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە میوانی هەڵبژاردەی بۆسنە ، لە خولەكی 21 دا فرانشیسكۆ ئیچریبی گۆڵی یەكەمی بۆ ئیتاڵیا تۆماركرد و دواترو لەخولەكی 37 ئینسینی گۆڵی دووەمی بۆ ئیتاڵیا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 52 دا ئەندریا بیلۆتی گۆڵی سێیەمی بۆ ئیتاڵیا تۆماركرد و یارییەكەش بەو سێ گۆڵە لە سودی ئیتاڵییەكان كۆتاییهات و دەیەم سەركەوتنی لەسەریەكیان نوسیوە .
AM:10:36:16/11/2019
ئهم بابهته 1420
جار خوێنراوهتهوه