‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە لە گەڵەتەسەرای بردەوە

وێستگە سپۆرت-

 

یانەی ریاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە گەڵەتەسەرای توركی هێنا وسێ خاڵی گرنگی دەستەبەركرد.

لە یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم و جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكان یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی گەڵەتەسەرای توركی كرد .

لەگەڵ دەسپێكی یارییەكەو لەخولەكەكانی چوار وحەوت رۆدریگۆ گۆس دوو گۆڵی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد و دواتر ولەخولەی 14 رامۆس گۆڵی سێیەمی بۆ ریاڵ مەدرید زیادكرد و لە كۆتا خولەكی تایمی یەكەمیشدا كەریم بنزیمە گۆڵی چوارەمی بۆ ریاڵ مەدرید زیادكرد و تایمی یەكەم بە چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایهات .

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 81 جارێكی دیكە كەریم بنزیمە سەردانی تۆڕی گۆڵی یانە توركییەكەی كردەوەو گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی  یانەكەی تۆماركرد و لەخولەكی زیادكراویشدا رۆدریگۆ گۆڵی سێیەمی خۆی واتە هاتریك و شەشەمی یانەی شاهانەی تۆماركرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی  ریاڵ مەدرید بووە حەوت خاڵ ولە پلەی دووەمدایە  وگەڵەتەسەرایش خاوەنی یەك خاڵە و لە دوای پلەی كۆمەڵەكەیدایە .


 


AM:12:59:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌