ئاگادارن هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید چیان به‌رامبه‌ر مێسی كردووه
وێستگە سپۆرت-
به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێیان وایه كه مێسی ده‌بێته باشترین یاریزانی ساڵی 2019 و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕ ده‌باته‌وه .
دوینێ گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی ناوی 30 یاریزانی بڵاوكرده‌وه كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆندۆر بۆ ساڵی 2019 .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی راپرسییه‌كی له نێوان 21 هه‌زار هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامداوه و له باره‌ی باشترین یاریزانی ساڵی 2019 و بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕه‌وه ، له سه‌دا 52ی به‌شداربونی‌راپرسییه‌كه پێیان وایه مێسی پاڵێوراوی یه‌كه‌م بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه و هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه له پله‌ی دووه‌م كریتسیناۆ رۆناڵدۆیان هه‌ڵبژاردووه به رێژه‌ی له سه‌دا 15 .
PM:02:38:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3960
جار خوێنراوه‌ته‌وه