به‌رشه‌لۆنه راهێنه‌رێكی نوێی دیاری كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاریداوه رۆناڵد كیومانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیاریانداوه له دوای ته‌واوبونی یۆرۆی 2020 راسته‌وخۆ كومانی هۆڵندی وراهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا بكه‌نه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان له شوێنی ڤالڤێردی .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه گرێبه‌ستی ڤالڤێردی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له مانگی شه‌شی 2020 ته‌واو ده‌بێت وله ماوه‌ی رابردووش‌دا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی ترش گرێبه‌سته‌كه نوێبكه‌نه‌وه ، به‌ڵام به پێی ئه‌م هه‌واڵه بێت به‌رشه‌لۆنه نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه نوێبكاته‌وه .
PM:02:21:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7972
جار خوێنراوه‌ته‌وه