ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید پیرێزی بینیوه و پێی وتووه به زووترین كات ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێبهێڵێت
وێستگە سپۆرت-
دانی سیبایۆسی ئیسپانی ویاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه له ئێستادا به‌خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌كات داوای له پیرێز كردووه كه به زووترین كات كۆبێته‌وه له‌گه‌ڵیدا و به یه‌كجاری رووبكاته یانه له‌نده‌نییه‌كه .
دانی سیبایۆس له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا به خواستن روویكرده یانه‌ی ئارسیناڵ و هیچ خاڵێكیش له گرێبه‌سته‌كه‌دا نییه كه ئه‌و یاریزانه به یه‌كجاری رووبكاته ئارسیناڵ.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌ی بینیوه و پێی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری رووبكاته یانه‌ی ئارسیناڵ ئه‌گه‌ر ئیمری راهێنه‌ری یانه‌كه بیه‌وێت به یه‌كجاری تواناكانی به‌ده‌ستبهێنێت.
PM:01:50:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 21860
جار خوێنراوه‌ته‌وه