ئاگادارن زیدان بۆچی هازاردی دوورخستۆته‌وه له پێكهاته‌كه‌ی
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریاڵ مایۆركا ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاشكرای كردووه كه زیدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مایۆركا ئاشكرا كردووه كه بڕیاره ئه‌مشه‌و یارییه‌كه كاتژمێر 10 به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ماركا ئاشكرای كردووه كه زیدان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م ئه‌بێته باوك ئیدن هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه .
جگە لە یاریزانە بەلجیکییەکە، لوکا مۆدریچ و گارێس بەیڵیش بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاری بکەن، مارکۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی پێشووی ریال مایۆرکاش بەهۆی ئەو پێکانە درێژەی تووشی بووە هەلی ئەوەی نابێت، بەرامبەر یانە کۆنەکەی یاری بکات.
PM:03:14:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوهتهوه