به‌رشه‌لۆنه ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی گۆڵكار ده‌كاته جێگره‌وه‌ی سوارێز
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی دۆنیل مالینی‌هێرشبه‌ری لاوی پێشووی ئارسیناڵ وئێستای یانه‌ی ئایندهۆڤن .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ونزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه چاودێری تواناكانی مالینی 20 ساڵ ئه‌كات ووه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن له كۆی نۆ یاری 10 گۆڵی تۆماركرد و ئاستێكی به‌رز پیشكه‌ش ده‌كات .
هاوكات رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ستێره لاوه له ئێستادا گۆڵكاری خولی هۆڵندییه به تۆماركردنی 10 گۆڵ و هاوكات له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان و له كۆی 18 یاری خاوه‌نی 16 گۆڵه له وه‌رزی ئه‌مساڵدا .
له كۆتایشدا سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه مالینی هۆڵندی به شوێنگره‌وه‌یه‌كی باشی ده‌زانن بۆ شوێنه‌كه‌ی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای.
مالین له هاوینی 2017 له ئارسیناڵه‌وه رویكرده ئایندهۆڤن .
AM:11:49:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 13220
جار خوێنراوه‌ته‌وه