ڤیدیۆ.. مان سیتی به ئه‌نجامێكی زۆر گه‌وره له واتفۆردی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد وبه هه‌شت گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مان سیتی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی واتفۆردی كرد و یارییه‌كه به هه‌شت گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی مان سیتی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ستیزن هه‌ریه‌كه له بێرناردۆ سێلڤا سێ گۆڵ واته هاتریك و ریاز مه‌حرێز وئه‌گویرۆ و ئۆتامێندی ودایڤید سێلڤا ودی برۆین تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 13 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه .
PM:07:55:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1556
جار خوێنراوه‌ته‌وه