به‌رشه‌لۆنه جێگره‌وه‌ی سوارێزی دیاری كرد وگرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی جێگره‌وه‌ی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێز واژوو بكات .
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن تواناكانی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌ده‌ستبهێنن بۆ جێگه‌ی لویس سوارێز كه دایڤد بێكهامی سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكی ده‌یه‌وێت ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه وه‌رزی داهاتوو بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه .
پێگه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه له ماوه‌ی رابردوودا بریكاره‌كه‌ی لاوتارۆ ئاشكرای كردبوو كه شتێكی زۆر باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر مارتینێز له‌گه‌ڵ مێسی پێكه‌وه یاری بكه‌ن.
PM:09:19:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 14920
جار خوێنراوه‌ته‌وه