به‌رشه‌لۆنه هه‌ڕه‌شه له ریاڵ مه‌درید ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌ڕه‌شه‌ی كڕینی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له وه‌رزی داهاتوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێ ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه نه‌یتوانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمار واژوو بكات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له یانه‌ی شاهانه بكاته‌وه كه له ئێستادا یانه شاهانه‌ییه‌كه‌ی ئیسپانیا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی نیمار ده‌دات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌و له ماوه‌ی رابردووش‌دا مباپێ ئاره‌زووی یاریكردنی بۆ ریاڵ مه‌درید نیشانداوه.
AM:11:23:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9024
جار خوێنراوه‌ته‌وه