ناپۆلی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی له مێژوویدا واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ناپۆلی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرڤینگ لۆزانۆی مه‌كسیكی و هیرشبه‌ری یانه‌ی ئایندڤۆنی هۆڵندی واژووكرد .
له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی یانه‌ی ناپۆلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ لۆزانۆی مه‌كسیكی وهێرشبه‌ری ئایندهۆڤن واژووكردووه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز .
لۆزانۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو پشكنینه پزیشكییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕاند .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی ناپۆلی ئه‌وه‌ی باسكردووه كه به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌یان گواسته‌وه ریزه‌كانیان و هاوكات موچه‌ی ساڵانه‌ی چوار ملیۆن و500 هه‌زار یۆرۆیه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی 130 ملیۆن یۆرۆیه كه ده‌یكاته گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست له مێژووی یانه‌كه‌ی باشوری ئیتاڵیا.
لۆزانۆ وه‌رزی پێشوو له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن ئاستێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌ش كرد و له 40 یاریدا 21 گۆڵ بۆ ئه‌و یانه تۆماركرد
PM:02:57:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6396
جار خوێنراوه‌ته‌وه