‌كۆنتی سورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان پێچەوانەی خواستی یانەكەی سورە لەسەر گواستنەوەی ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیلی ویاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە .

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە گفتووگۆكانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی پاریس پاریس سانجێرمان وا لە یانە كەتەلۆنییەكە دەكات كە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی بێت یەكێك لە وانە ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیلیە . 

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە كۆنتی چەند جارێك لە گەڵ بەرپرسانی یانەكەی كۆبۆتەوە لەسەر پرسی گواستنەوەی ڤیداڵ .

لە كۆتایشدا ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستۆتە روو كە ترسی بەرپرسانی ئینتەر لە رەوشتی ئەو یاریزانەیە ، بەڵام كۆنتی بە كارگێڕی یانەكەی وتووە بەرپرسارییەتی رەوشتی ئەو یاریزانە لە ئەستۆ دەگرێت .



AM:12:01:22/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 9520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری