فه‌رمی.. فرانك ریبیری گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی فیۆرنتینای ئیتاڵی به گرێبه‌ستێكی ئازاد فرانك ریبیری فه‌ڕه‌نسی ویاریزانی پێشووی بایرن میونخی گواسته‌وه ریزه‌كانی .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی فیۆرنتینا ئاشكرای كردووه كه به گرێبه‌ستێكی ئازاد فرانك ریبیری فه‌ره‌نسیان گواسته‌وه یانه‌كه‌یان و ئه‌مرۆش زیاد له 300 هانده‌ری ئه‌و یانه ئیتاڵیه چاوه‌ڕیی هاتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بوو .
فیۆرنتینا ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ریبیری واژووكردووه .
ریبیری له ساڵی 2007 رویكرده بایرن میونخ وله‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 21 نازناوی بردۆته‌وه
PM:02:14:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوهتهوه