ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی
وێستگە سپۆرت-
فێرلاند مێندی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری نوێی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه ئامادهژهی به‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فێرلاند مێندی به‌شداری له به‌شێك له راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یدا كردووه وله پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه.
مێندی له ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ له قاچی راستیدا دووچاری پێكان هاتو وله‌وكاته‌وه دووركه‌وتۆته‌وه .
له كۆتایشدا ئاس ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت به‌شداری یاریه‌كه‌ی به‌له‌د وه‌لید بكات له رۆژی شه‌ممه .
PM:11:15:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9072
جار خوێنراوهتهوه