به‌رشه‌لۆنه‌و یۆڤانتۆس كۆده‌بنه‌وه
وێستگە سپۆرت-
فابیۆ باراتیچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یۆڤانتۆس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له‌گه‌ڵ رۆگانی به‌رگریكاری خانمه پیره‌كه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه فابیۆ باراتیچی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه كۆده‌بێته‌وه‌و گفتووگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی رۆگانی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ، كه یۆڤانتۆس ئاره‌زووی ده‌ستبه‌رداربون ده‌كات له تواناكانی.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زوو ده‌كات به خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ئه‌و به‌رگریكاره بگوازێته‌وه ریزه‌كانی وپاشان به یه‌كجاری تواناكانی به‌ده‌ستبهێنێت .
PM:08:28:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه