به فه‌رمی سزاكه به‌سه‌ر مێسی دا جێبه‌جیكرا
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشور سزای به‌سه‌ر لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا سه‌پاند .
پێگه‌ی تی وای سی سپۆرتی ئه‌رجه‌نتینی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشور به فه‌رمی بۆ یه‌ك یاری سزای به‌سه‌ر مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دا سه‌پاند وهاوكات ئه‌و یاریزانه به بڕی 1500 دۆلار غه‌رلامه كراوه .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتی تۆپی پێًی ئه‌مریكای باشور ئاشكرای كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره سكاڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه قبوڵ ناكه‌ن ، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه كه‌مترین سزای مێسیان داوه .
ئه‌م سزایه پاش ئه‌وه دێت كه له یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می كوپا ئه‌مریكا و له دوای یارییه‌كه مێسی به توندی هێرشی كرده سه‌ر ده‌وه‌رانی یارییه‌كه پاش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا كارتێكی سوری به‌ڕودا به‌رزكرایه‌وه .
AM:10:40:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه