به‌رشه‌لۆنه ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی به میلان ده‌فرۆشێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی كلیبر تۆدیبۆی فه‌ڕه‌نسی‌و به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه ئه‌و یاریزانه به خواستن بداته یانه ئیتاڵییه‌كه .
له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به جدی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆدیبۆ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌ستپێكردووه ، ئه‌مه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئه‌و گۆڤاره ئه‌وه‌شی باسكردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رازی بووه به شێوه‌ی خواستن تۆدیبۆ بداته یانه ئیتاڵییه‌كه .
میلان ئامانجێتی وه‌رزی داهاتوو پله‌یه‌ك له پله‌كانی گه‌یشتن به خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت .
AM:10:49:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 11412
جار خوێنراوه‌ته‌وه