ریاڵ مه‌درید 180 ملیۆن یۆرۆی ره‌تكردۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، جارێكی دیكه ده‌ستگرتنی خۆی به ئه‌ستێره‌یه‌كی دووپات ده‌كاته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه پێشتر 180 ملیۆن یۆرۆمان بۆ فرۆشتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئیسپانیا ئاشكرای ده‌كه‌ن، ریال مه‌درید به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیسكۆی یاریزانی ببێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌ی شاهانه، چه‌ندین یانه داوای تواناكانی ئیسكۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "تاوه‌كو ئێستا ریال مه‌درید شه‌ش گرێبه‌ستی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه له یانه‌كانه‌وه پێگه‌یشتوون بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیسكۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیسكۆ رایگه‌یاند : ساڵی رابردوو كارگێڕی یانه‌ی شاهانه گرێبه‌ستێكی به 180 ملیۆن یۆرۆ ره‌تكرده‌وه، كه به مه‌به‌ستی كڕینی تواناكانی ئیسكۆ پێشكه‌شی یانه‌كه كرابوو. ، به‌ڵام ناوی یانه‌كه‌ی نه هێناوه .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رۆژنامه‌كان هه‌واڵی رۆشتنی ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
PM:06:13:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10508
جار خوێنراوه‌ته‌وه