به‌رپرسێكی دیاری به‌رشه‌لۆنه بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌كه‌یان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
ماوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ری رۆشتنی نیمار داسێلڤا له یانه‌ی پاریس سانجێرمان وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆته بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌كان و له ماوه‌ی رابردووش‌دا نیمار به فه‌رمی ئاره‌زووی رۆشتنی له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ تی ڤی 3ی كه‌ته‌لۆنیا جۆردێ كاردۆنه‌ر جێگری سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه وتی : ئێمه هیچ گفتووگۆیه‌كمان نه‌كردووه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی نیمارله‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه .
وتيشى: ئه‌م بابه‌ته هیچ كاتێك باسنه‌كراوه له كارگێڕی یانه‌كه‌و ئه‌وه‌ی وتراوه له‌سه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌كه‌مان هه‌مووی پڕوپاگه‌نده بووه و ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان داخستووه .
AM:11:38:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10804
جار خوێنراوه‌ته‌وه