ڤیدیۆ..دی لێخت گه‌یشت
وێستگە سپۆرت-
ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام گه‌یشته شاری تۆرینۆ به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالییه‌وه.
پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی یۆڤانتۆس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌ك وڤیدیۆی دی لێختی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌گاته یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی شاری تۆرینۆ.
به پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر 70 ملیۆن پاوه‌ند رویكرده یۆڤانتۆس به موچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ وبۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز .
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه كه سبه‌ی دی لێخت پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامده‌دات وگرێبه‌ستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه ئه‌نجام ده‌دات .
AM:12:11:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه