ڤالڤێردی پێش ده‌سپێكی وه‌رزی نوێ داوای ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگ له یانه‌كه‌ی ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوا له یانه‌كه‌ی ده‌كات كه په‌له بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڤالڤێردی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیپ سگواێرای به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌كه وئه‌ندامانی یانه‌كه كردووه سه‌باره‌ت به وه‌رزی داهاتوو داوای لێكردوون كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گریزمان واژووبكه‌ن پێش ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ڤالڤێردی ئاره‌زوو ده‌كات له 14ی مانگی داهاتوو گریزمان ئاماده‌یی یه‌كه‌م راهێنانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.
PM:12:29:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7848
جار خوێنراوه‌ته‌وه