ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی كوپا ئه‌مریكا بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گرنگی به تواناكانی میگیل ئه‌لمیرۆنی پاراگوای ویاریزانی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ده‌دات .
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی تی واسی سپۆرتی ئه‌رجه‌نتینی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌لمیرۆنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا به ئاستێكی ئێجگار به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتووه وئه‌مه‌ش سه‌رنجی به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی به دوای خۆیدا راكێشاوه .
كه‌ناڵه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی ، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی جه‌یمس رۆدریگێز نزیكه له جێهێشتنی ریاڵ مه‌درید و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كۆڵۆمبیه .
PM:10:23:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10448
جار خوێنراوهتهوه