‌بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەیەكی ئینگلیزی گەیشتە رێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەندریە گۆمێزی پرتوگالی ویاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە .

لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ئیڤەرتۆن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەیشتۆتە رێكەوتن و ئامادەی نیشانداوە بڕی 22 ملیۆن پاوەند بداتە یانە كەتەلۆنییەكە كە داوای كردبوو بۆ گواستنەوەی ئەندریە گۆمێز بەیەكجاری بۆ ریزەكانی پاش ئەوە وەرزی پێشوو بەخواستن ئەو یاریزانەی گواستبۆوە.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەزووی دەستبەرداری تواناكانی ئەو یاریزانە پرتوگالییە بێت تا ئەوەی لە پارەی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بتوانن گرێبەستی باشتر واژووبكەن .


PM:10:52:19/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 8708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری