پاریس ئەستێرەیەكی گەورە دەكاتە جێگرەوەی نیمار
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی جێگرەوەی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەكەی دیاری كردووە لە ئەگەری جێهێشتنی تیپەكەدا .
رادیۆی كادینا كوبی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە كارگێڕی یانەی پاریس سانجێرمان لە ئەگەری رۆشتنی نیمار لە یانەكەدا گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید واژوو دەكەن .
ئەو رادیۆیە باسی ئەوەشی كردووە كە گەڕانەوەی نیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە واتای ئەوە دێت كە بەهیچ شێوەیەك یانە كەتەلۆنیەكە گرێبەست لەگەل گریزمان واژوو ناكات و ئەمەش رێگەكە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان ئاسانتر دەكات تا ئەوەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بگوازێتەوە ریزەكانی .
PM:10:04:19/06/2019
ئهم بابهته 6980
جار خوێنراوهتهوه