دوا زانیاری له‌سه‌ر داهاتووی دی لێخت
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ره‌تیده‌كاته‌وه دی لێخت ی به‌رگریكارو كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشتبێته رێكه‌وتنی كۆتایی .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه دی لێخت به‌هیچ شێوه‌یه‌كی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌نجام نه‌داوه‌و تاوه‌كو ئێستا داهاتووی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا بڵاویان كرده‌وه كه خێزاكه‌ی دیلێخت و بریكاره‌كه‌ی له پاریس بینراون تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه پاریسییه واژووبكه‌ن .
به پێی زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كانیش دی لێخت له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه وپاریس سانجێرمان یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت.
PM:04:23:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5564
جار خوێنراوه‌ته‌وه