هۆكاری سه‌ره‌كی ئاره‌زووی به‌رشه‌لۆنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌یه‌كی ئینگلزیی هۆكاری سه‌ره‌كی خواستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان نیشانده‌دات .
پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی ئینگلیزی جه‌ختده‌كاته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئاره‌زووی به‌رشه‌لۆنه بۆ گێڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یاریگای كامپنۆ ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی یاریزانانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه پێشوازی له بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ده‌كه‌ن بۆیانه‌كه‌یان ، به تایبه‌تی مێسی وسوارێز وهیوادارم جارێكی دیكه له ژووری جل گۆڕین پێكه‌وه بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه له ئێستاشدا نیمار په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر بته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ مێسی وسوارێزدا .
له ئێستادا بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ورۆشتنی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆته بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌كان.
AM:10:29:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4680
جار خوێنراوه‌ته‌وه