رۆژنامه‌ی مۆندۆ واده‌ی گرێبه‌ستی گریزمان له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واده‌ی گرێبه‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له‌گه‌ڵ گریزمان ئاشكرا ده‌كات.
له هه‌واڵێكیدا ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به فه‌رمی گریزمان له 14ی مانگی حه‌وت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واژوو ده‌كات .
هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌ینی پێشوو وتی تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێكی فه‌رمی روینه‌داوه.
به‌ڵام له هه‌واڵی ئه‌مڕۆیدا مۆندۆ نوسیویه‌تی پاش گفتووگۆ و دابه‌زاندنی نرخی گریزمان له 14ی مانگی داهاتوو ئه‌و ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسییه ده‌بێته یاریزانی به‌رشه‌لۆنه.
PM:03:40:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه