هه‌ڵوێستی پیرێز له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی رامۆس
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رۆشتنی سێرجیۆ رامۆس له یانه‌كه‌یدا ره‌تده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوو به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه رامۆس داوای رۆشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی بكات به خولی چینییه‌وه .
به‌ڵام له تازه‌ترین هه‌واڵدا هاتووه كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه به رامۆسی وتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی رۆشتنت ناده‌ین و ده‌بێت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت .
پیرێز رامۆس به یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی یانه‌كه‌ی داده‌نێت وده‌ستبه‌رداربون لێی به ئه‌سته‌م ده‌زانێت .
PM:05:45:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه