گواردیۆلا ده‌چێته جه‌نگ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه بۆگواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی به‌شه‌لۆنه ده‌چێته جه‌نگه‌وه له‌گه‌لچ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆگواستنه‌وه‌ی جۆو فلێكسی پرتوگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌نفیكا كه به كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌نوێ ناوده‌برێت .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و كه‌ناڵی ئێل 24ی پرتوگالی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ومانچسته‌رسیتی له جه‌نگدان بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆو فلێكسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌نفیكای پرتوگالی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌ن له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ی به‌نفیكا بكه‌ن .
جۆو فلێكس ته‌مه‌نی ته‌نها 19 ساڵه وبه كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناوده‌برێت ومه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 120 ملیۆن یۆرۆیه و ئه‌م وه‌رزه‌ش 15 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و هاوكاری سه‌ره‌كی بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی پرتوگالی بۆ یانه‌كه‌ی.
AM:10:56:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12968
جار خوێنراوه‌ته‌وه