دوای گریزمان به‌رشه‌لۆنه گرنگی به گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی تری ئه‌تله‌تیكۆ ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به گواستنه‌وه‌ی فلیپی لویسی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌دات .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌گرنگیه‌كی ته‌واو ده‌دات به گواستنه‌وه‌ی فلیپی لویسی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی .
ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌شڵێت به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد ئه‌و یاریزانه په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات ، پاش ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا كۆتایی دێت .
وه‌رزی رابردووش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆر هه‌وڵیدا ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستیان هێنا .
AM:10:12:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3548
جار خوێنراوه‌ته‌وه