كه‌ریم بنزیمه به‌ڵێنێكی گه‌وره‌و گران به هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ڕه‌سنی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ڵێنی بردنه‌وه‌ی ته‌واوی نازناوه‌كانی وه‌رزی داهاتوو به یانه‌كه‌ی ده‌دات .
له پاش ئه‌وه‌ی وه‌كو باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی رابردوو دیاری كرا بنزیمه بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی وتی : ئه‌مه شتێكی زۆر خۆشه بۆمن كه بومه‌ته باشترین یایزانی تیپه‌كه‌م ، وتی ده‌مه‌وێت سوپاسی هانده‌ران بكه‌م كه هه‌میشه پاڵپشت بوون .
بنزیمه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی : به‌ڵێن به هانده‌رانی تیپه‌كه‌مان ده‌ده‌ین كه وه‌رزی داهاتوو ده‌جه‌نگین له پێناو بردنه‌وه‌ی ته‌واوی نازناوه‌كاندا و كێبركێی توند ده‌كه‌ین و ته‌واوی نازناوه‌كان ده‌چنینه‌وه .
ئه‌م وته‌ی بنزیمه له كاتێكدایه كه وه‌رزی ئه‌مساڵ یانه‌كه نه‌یتوانی هیچ ده‌سكه‌وتێك به‌ده‌ستبهێنێت .
PM:08:52:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه