‌ڤیدیۆ.. مان سیتی‌ به‌ نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ كۆنترین جامی‌ تۆپی‌ پێی برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئینگلته‌را  پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ كۆتاییدا به‌ شه‌ش گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ واتفۆدری‌ برده‌وه‌ .

له‌ سه‌ریاریگای‌ وێمبڵی‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ مان سیتی‌ وواتفۆرد رووبه‌ڕووی‌ یه‌كتر بونه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ به‌ شه‌ش گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌سوی‌ مان سیتی‌ كۆتایهات . 

گۆڵه‌كانی‌ مان سیتی‌ سیانیان ره‌حیم سترلینگ تۆماری‌ كرد وسێ گۆلچه‌كه‌ی‌ تریش هه‌ریه‌كه‌ گابرێل خیسۆس ودی‌ بڕۆین ودایڤید سێلڤا تۆماریان كرد .

به‌و شێوه‌یه‌ مان سیتی‌ بۆ جاری‌ شه‌شه‌م له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی‌ جامه‌كه‌  كه‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ به‌ 13 نازناو له‌ پێش ته‌واوی‌ یانه‌كانی‌ تره‌وه‌یه‌ .


PM:08:59:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری