هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو لەسەر نیمار بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئیتاڵی نیمار داسێلڤا دەیەوێت ڕووبكاتە خولی ئینگلیزی بۆ یاریكردن لە رێگەی گەورەترین یانەی ئەو خولەوە .
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی جەختدەكاتەوە كە یانەی مانچستەرسیتی دەچێتە ركابەری ریاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی نیمار داسێلڤا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا .
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە كە نیمار چونی بۆ خولی ئینگلیزی و مان سیتی پێ باشترە ودەیەوێت لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاری بكات .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە چەندین جار پاریس سانجێرمان رەتیكردۆتەوە دەستبەرداری تواناكانی ئەو یاریزانە بێت .
PM:08:59:25/04/2019
ئهم بابهته 6564
جار خوێنراوهتهوه