‌ریاڵ مەدرید وادەی گرێبەستكردنی فەرمی لەگەڵ هازارد راگەیاند

وێستگە سپۆرت-

پێگەیەكی ئیسپانی وادەی گرێبەستكردنی فەرمی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیكی وئەستێرەی یانەی چێڵسی واژوو دەكات .

لەو بارەیەوە پێگەی ئۆك داریۆی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە ریاڵ مەدرید لەگەڵ چێڵسی گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی  ئیدین هازادی ئەستێرەی ئەو یانە لەندەنییە. 

ئەو پێگەیە ئاماژە بەوە دەكات كە ریاڵ مەدرید پێش یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەم وەرزە كە لە یەكی مانگی شەش ئەنجام دەدرێت . 
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ هازارد واژوو دەكات بە موچەی هەفتانەی 400 هەزار یۆرۆ.


PM:08:36:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 3980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری