كلوپ لەسە ڕووداوەكەی نێوان صەلاح و میلنەر هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ڕوونیدەكاتەوە جەمیس میلنەر لە جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان ئەزموونی لە محەمەد سەلاح زیاترە.
لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان كلوپ سەبارەت بە جێبەجێكردنی لێدانە سزاكانی یانەكەی وتی: بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان میلنەر ئەزموونی لە سەلاح زیاترە و بۆ ئێمەش بەرژەوەندی یانەكە لە پێشترە.
لە درێژەی قسەكانیدا ڕاهێنەرەكەی ڕیدز ئەوەی خستەڕوو پێویستبوو محەمەد سەلاح لە پێكهاتەی باشترینەكانی پرێمەرلیگدا بێت بۆ وەرزی ئەمساڵ و راشیگەیاند هەریەكە لە هێندرسۆن و ڤیناڵدۆمیش ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە و ئەوانیش شایستە بوون.
PM:08:00:25/04/2019
ئهم بابهته 4604
جار خوێنراوهتهوه