هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر بوفۆن بڵاو ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌یه‌كی ئیتاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه كه جان لویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .
پێگه‌ی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سلیڤانۆ مارتینای بریكاری كاره‌كانی بوفۆن له هه‌فته‌ی داهاتوو روده‌كاته پاریس وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به داهاتووی بفوۆن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا .
ئه‌و پێگه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه وه‌رزی داهاتوو بوفۆن بگه‌ڕێته‌وه یۆڤانتۆس و بیكاته به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌كه .
PM:03:44:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه