‌زیدان تانەیەكی گەورە لە بەرشەلۆنە دەدات

وێستگە سپۆرت-

زینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری ریاڵ مەدرید ئامادەیی كۆرتوا بۆ یاری داهاتوو رادەگەیەنێت و پیرۆزباییش لە بەرشەلۆنە دەكات.

لە لێدوانێكدا زیدان رایگەیاند دلخۆشن بەوەی خاوەنی سێ‌ باشترین گۆلچی جیهانن، راشیگەیاند كە كۆرتوا ئامادەیە بۆ یاریكردن لە گەلیاندا،دەربارەی نزیكی بەرشەلۆنەش لە بردنەوەی نازناوی لالیگاوە راهێنەرە فەرەنسیەكە ووتی ،ئێمە خاوەنی 33ی نازناوی خولەكەین پێم بلێن ژمارەی نازناوەكانی بەرشەلۆنە چەندە

راشیگەیاند پێویستە دان بەوەدا بنێین كە ئەوان پاڵەوانی ئەم وەرزەن و پیرۆزباییان لێدەكەین،بەڵام لە ررووی مێژوویەوە ئێمە لە سەروو ئەوانەوەین.


PM:10:02:24/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری