به‌رشه‌لۆنه مێسییه‌كی تر ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنی ئیسپانی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیاگۆ ئه‌لمالدای یاریزانی لاوی ئه‌رجه‌نتینی واژووبكات كه به مێسی نوێ ناسراوه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه به‌رشه‌لۆنه بیر له داهاتووی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت چه‌ندین یاریزانی لاو په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات .
هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه به‌رشه‌لۆنه چاودێری تواناكانی تیاگۆ ئه‌لمالدای ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی فلینز سارسفیڵدی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كات كه مێسی نوێ ناوده‌برێت وده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بگوازێًته‌وه ریزه‌كانی .
PM:07:25:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6432
جار خوێنراوه‌ته‌وه