‌ڤیدیۆ.. كەریم بنزیمە هاتریكی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

كەریم بێنزیمەی فەرەنسی بە تۆماركردنی هاتریك بەرانبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو توانی سێ خاڵی گرنگ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدەستبهێنێت.

لە میانی كێبڕكێیەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئەتلەتیك بلباوی كرد و گێمی یەكەم بە بێ گۆڵ و بەیەكسانی كۆتایی هات.

بەڵام لە گێمی دووەمدا یارییەكەدا كەریم بێنزیمە توانی سێ گۆڵی یەك لە دوای یەك بۆ یانەی شاهانە تۆمار بكات، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی 47 و 76 و 90دا تۆماریكرد و بەو سێ گۆڵەش ریاڵ مەدرید سێ خاڵی دیكە لەم وەرزەدا بۆ زیاد بوو.

بەم بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ 64 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی سێیەمی خولەكە بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەمەوە دێت.



PM:09:50:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌